شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە من با دڵ وەکوو دنیا هەتا مەحشەر تەوەللا بێ لە من با دڵ وەکوو دنیا هەتا مەحشەر تەوەللا بێ وەکوو مەجنوون دڵ و دنیا فیدایی چاوی لەیلا بێ وەرە مەستانە بۆ گوڵشەن بە مەخمووری نیگاهێکە بە کوێری چاوی نێرگس جا لەمەولا مەست و شەهلا بێ بەیادی قامەتت دایم خەریکی ئەم خەیابانەم لە جەولاندا ئەڵێم بەڵکە یەکێ هەمڕەنگی باڵا بێ دەمی تۆ و غونچەیە ئەسبابی دڵتەنگی من و بولبول کە یاری فەیز بەخشە هەر وەکوو گوڵ ئاڵ واڵا بێ وەرە جانا بە تاریکی خەریکی خاتیمەی عەشقم بەڕووتی ڕوومەتت بنوێنە با شەمعی موتالا بێ بە سەهلی دەم لە ئەسراری دەمی نامەرد مەدە حەمدی نەپشکووتوو کە نەبووە غونچە پڕ لوئلوئی لالا بێ ++++++++++++++++++++++