شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە بورجی پەرچەمی کێدایە بەرقی داوە لاجانگێ لە بورجی پەرچەمی کێدایە بەرقی داوە لاجانگێ لە سوبحی سادقیش بەڵکە سپیتر بوو کە شەو دانگێ خودا حافیزی بێت بڕوا لە چاوما عەکسی گیراوە کە ڕۆژ ئاوا ببێ بۆخۆم هەڵی دێنم وەکوو مانگێ هەزار بانگی بە ناحەقدا موئەززین باقییە هێشتا کە مەنسووریش بەسەر دارا ئەکەن بیدا بە حەق بانگێ کە چاوی هەڵبڕی مومکین نییە بەندی جگەر نەبڕێ هەزار نەشتەر لەلام وایە نەکا تەئسیری برژانگێ زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی هەر دەڵێم بیکەم لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت بەڵکە بەربانگێ هەموو ئەعزای دەمە بۆ گرتنی یاران ڕەقیب یاڕەب لە دەریای خوڵقەتا نابێتەوە بەو نەوعە قرژانگێ لە تاعوون و وەبا بێ باکە لەوساوە فەلەک حەمدی هەناسەی سەردی تۆ ئەیدا بە دووکەڵ کوللی شەو قانگێ ++++++++++++++++++++++