شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: دەکێشێ نەقشی شیرینت هەتا پەنجەم قەڵەم دەگرێ دەکێشێ نەقشی شیرینت هەتا پەنجەم قەڵەم دەگرێ بەبێ فیکرت نییە قەلبم هەتا گۆشەی عەدەم دەگرێ لەگەڵ یارا ڕەقیبم دی وەکوو زەحمەت لەگەڵ ڕەحمەت لە زوڵماتا ئەدا شوعلە غەزەب هەر بۆ کەرەم دەگرێ بە حیکمەت چاکە بیستوومە بسووتێ عەنبەری ئەشهەب بە بۆنی زلفەوە جانا دڵم دەردی وەرەم دەگرێ چ حاجەت بێمە سەر باسی ویساڵت چەندە موشتاقم دەمی دەشکێ قەڵەم، کاغەز ئەمەندەی کە ڕقم دەگرێ مەقامی عالیی تا بێ عوزاری تۆیە بۆ خاڵت دەڵێی فیرعەونە نەشئەی خۆی لە گوڵزاری ئیرەم دەگرێ دەکا ئیعلانی مردن موو بە موو ڕیشی سپی تازە لەبەر چاوی ئەجەل نەفسم سەگێکە ئێستە دەم دەگرێ بە ڕەنگی زەردەوە عاشق ئەگەر یاقووتی ئەسفەر بێ بە غەیری تۆ کڕیداری نەبێ قەدری بەکەم دەگرێ شەهیدی عەشقە حەمدی لازمە بیبێ عەلاماتێ لەسەر ئەم ڕووپەڕە یەک مەسرەعی کەڵکی عەلەم دەگرێ ++++++++++++++++++++++