شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە خوێنی خۆم کە نووسی پیری مەی فەرمانی ئازادی لە خوێنی خۆم کە نووسی پیری مەی فەرمانی ئازادی فەرەح کەوتە دڵی دەروێش و سۆفی کەوتنە شادی موحیببەتخانەیە دنیا خەریکی عەشقە مەوجوودات چ عوششاقی، چ مەعشووقی، چ شاگردی، چ ئوستادی وەکوو شیرین خەیاڵی کوهکەندی گەر دەبوو لەیلا لەگەڵ ئەو زوعفەدا مەجنوون دەکەوتە کاری فەرهادی بە دڵ ئەهلی دڵی پەیدا دەکا دنیا هەتا ڕۆژێ بە سەگ جەرگ و دڵی دێنێتەدەر هەروایە موعتادی بە پیری تازە سەوزی چی دەبێ نەخلی ئەمەل لاچوو هەناسەی بێ نەوایانت بەسە بۆ مەحو و بەربادی فەلاکەت مورشیدی ئەهلی موحیببەت بێ ئیتر حەمدی چ موحتاجە بە تەحسیل و سلووک و پیر و ئیرشادی ++++++++++++++++++++++