شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ دەڵێی تریاکییە مەیلی مەیی پاڵوودە ناکا مەرگ تەماشای کۆهکەن کەن مەوج ئەدا هەر خوێنی شیرینی شەهیدی تێشەیی عەشقی بتان فەرسوودە ناکا مەرگ بە نەقد و جنس و دەست و پێوە غەڕڕا بوونە بێ عەقڵی کە گەییە ئەو دەمە تەعدادی ئەو مەوجوودە ناکا مەرگ کە غەم ئاسایشی تەنها بە مەرگی ئەهلی ئولفەت بێ دیارە خۆ لەبەر غەم عاشقیش ئاسوودە ناکا مەرگ دەبوو حاتەم لەگەڵ ئەهلی بوخلدا فەرقی بکرایە تەماشای ئەو علوویی هیممەتە و ئەو جوودە ناکا مەرگ دەشێوێنێ غەمی هیجران نیزامی قافیەی حەمدی بە جۆشی گریەوە هاتۆتە سەر نووکی زمانم جەرگ غەرەز پۆشینی عەیب و عارە بەرگی عارییە مەجنوون وتی لەیلا پەرستی قەت دەپۆشم من بە لۆیی بەرگ ++++++++++++++++++++++