شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک بە شمشێری قەزا زوو کردی سنگم وەک گریبان چاک دەخیل ئەی دڵ لەبەر پەیکانی ئەو سەییادە هەڵمەفڕە خودا لوتفی ببێ بەڵکە بگەینە عالەمی فەتراک ئومێدێکم کە مابێ هەر بە هاژەی سەیلی فرمێسکە تەوافی کۆیی یارم پێ بکا بەڵکوو لەگەڵ خاشاک بەسەر ئەمڕازی عەشقا کەی دەوا تەئسیری پێ دەکرێ دەفەرموو دەفعی زەهری ماری پەرچەم کا لە دڵ تریاک بە جل پاکی دروست نابێ نوێژی زاهیدی دڵ پیس بە ئاوی مەی هەتا نەشوا دڵی وەک دامەنی ناپاک لە بەینی زلف و ڕووی ئەو شۆخەدا دڵ سائیمولعومەرە نییە ئیفتاری ڕۆژوویێ شەوی بێ موتتەسیل ئیمساک جگەرگۆشەی عەزیزی عاشقان فرمێسکی خوێنینە چ ڕوو سوورە لە عالەمدا بزانە ئاوی چاوی پاک لەسەر پێچانی دنیا سەر نەپێچی چاکە تۆحەمدی بە پێی ئەو شۆخە ناگا تا نەبێ سەر غەرقی خوێن و خاک ++++++++++++++++++++++