شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: کە ئەوزاعی جیهانم دی قەناعەت عەینی سەروەت بوو کە ئەوزاعی جیهانم دی قەناعەت عەینی سەروەت بوو گەدایی ڕەحمەتی حەق پادشاهی حەققی زەحمەت بوو بەبێ دێوانەیی تەرکی عەلایق ناکرێ حەقیە لە تەقسیماتی ئەحواڵا دڵم ماییل بە جەننەت بوو نەتیجەی کاری دنیا زەحمەتە دووبارەیە یاران حەیاتێکی سەفیلانە و مەماتێکی بە زیللەت بوو لە سایەی نەفسەوە سیححەت لە ئەبنایی بەشەر دوورە بەڕەحمەت بێ پدەر نوتفەی دەڵێی مەعجوونی عیللەت بوو لە سەفحەی دەفتەری ئەخلاقی عالەمدا ئەگەر بووبێ وەفا نەمدیوە بیستوومە بووە ئەمما بە قیللەت بوو فەقر تۆشەی خوڵاسەی سالیکی عیرفانە تەحقیقە موسیبەت بەرگی ڕەعنایی قەدی ئەربابی هیممەت بوو لە ڕێی یەک ڕەنگیا هەر کەس وەکووحەمدی کە سابیت بوو بە تەعنەی ئەهلی بێ غیرەت نیهایەت هەر بە عیبرەت بوو ++++++++++++++++++++++