شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: سەیری عینوانی ئیشارەی ئەمر ئەدا مەعنا برۆ سەیری عینوانی ئیشارەی ئەمر ئەدا مەعنا برۆ یەعنی گەر نیتە برادەر مەیلی شیربازی بڕۆ نرخی خەرموهرەی نییە گەوهەر لەکن سەڕڕافی عەسر کومەڵێکم ئیستیقامەتدا بە تەنها یەک درۆ من درۆم دیوە لە باغی عالەما سەوزیش بووە سووکی و ڕیسوایییە وەختێ ئەدا غونچە و چرۆ ئاشنایی قەت لەگەڵ ئەحمەق مەکە گەر عاقڵی حەیفە بۆ تووتی لە تەیرا بێ بەکەر خۆری گرۆ یەک قسەی ڕاستیش بکە بەڵکوو درۆت بۆ سەر گرێ مەنجەڵێ ژەک قەترەیێ شیرە کە دەیکاتە فرۆ مەنزڵی دوورە درۆزن سەیری ناکەی حەمدی یا ئەم قومارە هەر کەسێ ئەیکا زوو دەبێ سووک و تڕۆ ++++++++++++++++++++++