شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: گەلێ ملپان و سەرزل تووشی من بوون گەلێ ملپان و سەرزل تووشی من بوون وەهام زانی کە سۆفین سەیر ئەکەم جوون مەلا ملیان کە نا کەوتنە درێژە هەتا زووکەی درەنگە چاری دەرچوون بڵێ بەو خوا پیاوانەی دەری دۆست لەوێوە عەیبە بەخوا بۆ بەهەشت چوون لە دەریای فیکری حوسنت بولبول و دڵ هەتا دەرچوو گوڵ و غونچە بەسەر چوون سەبا باقڵ لەسەر ڕوو زلفی لادا بەلێڵی دیدەکانم ڕوونی ئەو ڕوون بەچاو ڕوو نیمەوە هاتن ڕەقیبان بیحەمدیللا ڕەزا قورسانە کوێربوون بەزۆری زانی ئوستادی موحیببەت وتی تا گەییە وەللەیل خوێندی مەجنوون بە چاو و دەم قەسم حەرفێ لە قورئان لە فکرمدا ببێ یا سادە یا نوون بە جورمی مەستی کوشتن حەمدی خۆشە بە شەرتێ بیمژم لێوانی مەیگوون ++++++++++++++++++++++