شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: ئیلاهی ئەم گرووهی کوردی بێچارە چ مەزڵوومن ئیلاهی ئەم گرووهی کوردی بێچارە چ مەزڵوومن بە شەوقێ دەبنە پەروانە، بە کبریتێ ئەڵێی مۆمن کەسێ پرسی لە حاڵی نیک و بەدیان هاتیفێ فەرمووی هوما تینەت، مەلەک سیرەت، بەشەر سووڕەت، بەخت شوومن کە باسی ئاینی پرسین، وتی مەعشووقە ئەیزانێ بە زاهیر نە موسڵمان و نە گەبر و ئەرمەن و ڕۆمن لە مەعنادا کە تێفکری موقەییەد نین بە سەد زنجیر لە مادیدا بە موویێکی موحیببەت حەپس و مەحکوومن لە مەیدانی عەدەمدان و کە چی مەوجوود و سەربەستن لە بازاڕی وجوودان و کە چی دەنواڕی مەعدوومن لە زوڵماتی جەهلدا نین، کە چی مەجهوولن و غایب لە عینوانی عیلمدا نین، کە چی مەعرووف و مەعلوومن لە هیجرا وەک پڵنگ ئامادە بۆ تەسخیری دڵداران لە خۆشی خۆشیی وەسڵا هەموو حەیران و مەحروومن لەبەر هیممەت بڵندی ئیرتیکابی سوفڵەیی ناکەن بەڵێ جورمە ئەمە ئەمڕۆ ئەگەرچی پاک و مەعسوومن وتم قوربان بزانە لەو گرووهەی دادەنێنحەمدی وتی فاریغ بە نابینی ئەوانیش میسلی تۆ شوومن ++++++++++++++++++++++