شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم وامدەزانی کەڵکی ئانی هیجری دلبەر ناگرم شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و پیر و جەوان گەر بەبێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم ئەم سەری ڕووتە لەبەر بێ قودرەتی عاشق نییە تاجی خورشیدم لەسەردایە کە شێتی قادرم وەک مەجووسی عالەمێ سوجدە دەباتە عاشقت چونکە سووتاوی فیراقی تۆم و پشکۆی ئاگرم چونکە مونکیر زۆرە قوربان وەرە تۆ بنوێنە ڕوو یا قەمەر وەک سینە شەق کەم قورسی ڕۆژیش داگرم مەسکەنم مەیخانەیە مەستی شەرابی ئولفەتم حەزرەتی ساقی دەزانێ سڕڕی قەلبی زاکیرم تو خودا ڕەحمت ببێ ڕووی دڵ لە حەمدی کە دەمێ با ببێتە مەزهەری نووری خودایی زاهیرم ++++++++++++++++++++++