شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: من بە مەجنوون دامەنێ مەحزەن کەلامی تەفرەقەم من بە مەجنوون دامەنێ مەحزەن کەلامی تەفرەقەم وامەزانە هەر مناڵانە خەریکی شەق شەقەم چونکە گاهێ هەروەکوو دێوانە کێوانە جێگام وەک چەقەڵ گاهێ لە چەمدا هەمدەمی بۆق و ڕەقەم گەه دەگێڕم ئاشی میحنەت هەر بە لافاوی خەیاڵ نەی گروو بەردە دڵ و بەستەجگەر دەم چەق چەقەم نەفسی کافر مانیعی مەجرایی ئاوی جۆگەیە بۆ بناوانە خەریکی بەستنی ئەو ئەحمەقەم گەه زەوی قووتم ئەدات و گەه فەلەک جەزبم ئەکا ئەم بە تێهەڵدانی شەق ئەویان بە هێزی پێلەقەم سا خودا جا وەختی ڕەحمە بمخەرە سەر ڕێی نەجات چونکە بەرد و خاکی ڕێگەی ئەو شەفیعی موتڵەقەم هەر وەکوو کوێری سەراسیما کە ڕێگا گوم بکا وێڵ و سەرگەردانە حەمدی گوێ قوڵاغی یەک تەقەم ++++++++++++++++++++++