شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لەبەر ئەبرۆت شکاتی چاوی مەستت قەت بەدەم نابەم لەبەر ئەبرۆت شکاتی چاوی مەستت قەت بەدەم نابەم لە ماڵی کەعبەدا سوجدە دیارە بۆ سەنەم نابەم لەناو بەحری وجوودا گەوهەری دەمتم نەدی تا بۆت بە کەشتی تا نەکەم شوێنێ بە دەریایی عەدەم نابەم بە من بێ غەیری چاوم پێ بەسەر سەرما نەنێ حەتتا درۆیە چۆن بەخیلی من بە ئەرزی جێ قەدەم نابەم دەخیل سڕڕی دەمی ئەو شۆخە یاران مەیخەنە دەمدەم کە خەڵقی دوو زمانن من قسەی وا سەر قەڵەم نابەم لە نیسبەت گەرمی ئولفەتدایە سەردی میحنەتی هیجران غەمم لێهاتووە بمرم لەگەڵ خۆمدا کە غەم نابەم حیسابی ڕۆژی مەحشەر گەر لەسەر داغ و ئەسەف بکرێ ڕەقیب دەمرێ لە داخانا دەزانێ من کە کەم نابەم کە پێم قابیل ببینن حەمدی سەرگەردی لە کۆیی یار حەسەد بەو ئەفسەر و جاهەی کەی و جەمشیدی جەم نابەم ++++++++++++++++++++++