شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: غەرامافۆنەکی دەستی زەمانم نیمە تاوانم غەرامافۆنەکی دەستی زەمانم نیمە تاوانم کە تەئریخی بەشەر موحتاجە گوێ بگرێ لە قاوانم سەری موویێ لە تەسویری منا نابێ زیاد و کەم دڵە عەینی فتۆغرافە وەکوو دووربینە چاوانم لە ئیعجازی نبووەت فەرقی کرداری زەمان ناکەم چی بینم بەحری ساوابێ چی بێتە بەحری ساوانم ئەلەرزم من لە هاژەی زەڵم و لۆمە و تانجەڕۆی تەعنە لە خیلقەتدا مەگەر من داری بێ بەینی دوو ئاوانم بچووک هەر کاری گەورە و گەورە هەر کاری بچووکی کرد خەریکی مەبحەسی گەورە و بچووکی وەخت و ئاوانم جیهان بێ باک و ئەربابی جیهان بێ هۆش و بێ پەروا مەگەر مامە خەمەم حەمدی کەوا غەمخۆری نادانم ++++++++++++++++++++++