شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: دەس لە دەریادا دەبا بۆ پووشێ ئینسانی غەریق دەس لە دەریادا دەبا بۆ پووشێ ئینسانی غەریق ناعیلاجی مەرد دەکا ئەلبەت بە نامەردێ ڕەفیق گەر ڕەفیقت دڵ بشێوێنێ بە بێ عەقڵی برا ئەو ڕەفیقە زوو موقابیل تۆ دەوەستێ وەک فەریق لێوی تۆ پەروەردەیی خوێنی دڵی ئەهلی دڵە یا دەسێنێ خەرج لە مەوجی بەحری مەرجان و عەقیق سەردە دۆزەخ بۆ ئەوانەی گەرمی عەشقی دلبەرن کەی مەجاز سۆزی دەگاتە مەرتەبەی عەشقی حەقیق ڕێ بە قەعری بەحرەبا غەوواسی عاریف بۆ گوهەر حەقیە بۆ مەزموون کە شاعیر کەوتە ئەفکاری عەمیق یەک پڕیشکی نووری عەشقت ئاگرێکی خستە دڵ کەس لە بابی عالیا نەدیوە بەو نەوعە حەریق هەر شەوێ دەیهێنمە خاتر جەلالی ڕوویی یار ئەوجی دڵ پڕیە لە ناڵەی ڕەعد و چەخماخەی بەریق بۆ جەفا بێ با لە فکری دەرنەچم کافیمە من حەمدی نابێ قەت وەکوو ئەو شۆخە غەددار و شەفیق ++++++++++++++++++++++