شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: حەرفی ناساغی بەجێم لا چاکە نەک بێ جایی ساغ حەرفی ناساغی بەجێم لا چاکە نەک بێ جایی ساغ کاسەیی گڵ بێ لە مەی پڕ خاڵی نەک مینایی ساغ نەشئە بەخشایە موحیببەت زەهری گەر تێکەڵ نەبێ شەککەریش حەتتا خراپە بیکەیە سەهبایی ساغ بتکەدەی خۆتە دەروونم ئەی سەنەم مەشکێنە دڵ شەوقی خۆش نابێ کە نەیبێ لالەکەت لەمپایی ساغ عوسرەتە عوشرەت موهەییا گەر نەبێ ئەسبابی عەیش بۆ لە یەک دانە بە حەسرەت دەستی بێ ئەعزایی ساغ فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەد سروشت هەر چرووکە گەر چروک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ مەعریفەت بۆ تێگەیینی قودرەتی جانانەیە خاس بینینی نیگارە دیدەیی بینایی ساغ لابەرە تەکلیفی دەست و پێ لەسەر خۆت ئێستەکە حەمدی دەست بۆ زاڵم و بۆ جەردە چاکە پایی ساغ ++++++++++++++++++++++