شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع ڕووتییە گەر دەست بدا بۆ عاقڵان ئەمڕۆ مەتاع سەیری بیمارانی ئولفەت بۆیە قەت ناکا تەبیب نۆشداروو کەی دەکا ئازاری ئولفەت ئیندیفاع وەختی هیجرەت بۆ دوعاخوازیت نەکرد فەرمووی وتم گیانەڵاوە ئەو دەمەی بکرێ لەگەڵ جانا ویداع بۆ سەری لێدا تەمەع زلفت کە دەستی کردە مل خان و مانی چەندە تێکدا ماڵی وێرانم تەماع ئەلبەتە عاشق دەسووتێ بۆ نیگاری بێ جەفا کەس وەکوو پەروانە وەسڵی تێ نەکەوتووە بێ نیزاع تا ڕەقیبی بێ مرووەت حەمدی یاری دلبەرە سوودی تۆ یەکسەر زیانە قیسمەتت دەرد و سوداع ++++++++++++++++++++++