شاعیر: حەمدی کتێب: قەتعە سەرناو: وەرن یاران قسەی مەردانە ببیەن وەرن یاران قسەی مەردانە ببیەن لە نامەردی نییە خۆ مەردی کەمتەر بە مشت بەحری سفیدم پێ وشک کەن لە هاوینا نەکەم لێوی کە لێی تەڕ بە کۆڵ ئەرزم کە پێ بەرنە قیامەت بوەستم پێوە تا هەنگامی مەحشەر بهاڕێ ئاشی گەردوون جوملە ئەرزاق کە بەرداشی ئەو ئاشەم بێ لەسەر سەر بە نینۆک شیشەیی پۆڵا کە ببڕم هەمووی بۆ جەرگی خۆشم کەن بە خەنجەر لە ئاوا بم بە زستان نەوعی ماسی لە ئاگردا بە هاوین وەک سەمەندەر لەوەم پێ چاترە سەر دانەوێنم لە لای پیاوی ڕەزیڵ و بێ وەفا و کەر ++++++++++++++++++++++