شاعیر: حەمدی کتێب: موستەزاد سەرناو: ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ یەک لوقمە کەبابێ نێزیکە ئەجەل فرسەتە عومرێکی کە مابێ با سەرفی سەفا بێ جامێ بدە پەیمانەشکەن بێ بە هەموو دەم تا عەهدی کەی و جەم خەمرێ بدە بیدا بە هەموو جورعە شەبابێ نەشئەی مەیی نابێ بنواڕە کە دەورەی من ئەدا گونبەدی ئەفلاک وەک کەرگەسی سەر لاک تۆ بەر لەوە ئەییامی بەهارم بە شیتا بێ بۆ بەزمی شیتابێ سازیکە نەفس نۆبەتە سا سینە کەمانێ ئەی پەنجە چغانێ تارێ لە ڕەگی ڕۆح و لەسەر دەنگی ڕوبابێ نەک نەشئە ڕوبابێ حۆری نەسەبی خۆر لەقەبی ماه نیشانی میوانە زەمانێ پەروینە بڕەقسێت و سوهەیلە بە سەما بێ تا خەیمە سەمابێ غارەتگەری چینی بەسەر و توڕڕە و پەرچەم یا جیسمی موتەڵسەم ئاه و نیگەهی عەینی غەزالانی خەتا بێ یا عەینی خەتا بێ با جامی جەمم بێ قەدەح و ئابی بەقا مەی ساقی حەتەمی تەی ناڕازییە دڵ مومکینە ئەو وەختە ڕەزا بێ جانانە ڕەزا بێ هەر نەشئە لەسەر نەشئەیی هەر کامە لەسەر کام هەر جامە لەسەر جام ئەم عەسرە ئەسەف حەمدی لە دەریایی غەما بێ وەک خۆر لە تەما بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک عاشقە هاتۆتە دەرێ نێرگسی بیمار وەک عاشقە هاتۆتە دەرێ نێرگسی بیمار بۆ دیدەنی دڵدار یادی وەتەنی کردووە یا گۆشەیی گوڵزار دوور بێ لە ئازار ئەی غونچە نەپشکووتی دڵی کوردی مەگەر تۆ وا چووبی لەسەرخۆ سەودایی گوڵان گەرمە لە مەیدان و لە بازاڕ بولبول نییە بێدار ئەی خەڵقی سەمەن دەرکە چرۆیێکی نەزاکەت سا بەسیە فەلاکەت نابینی گوڵاڵە ئەگەڕێن دامەنی کۆسارە سەرچەشمە و جۆبار کوا قامەتە مەوزوونەکەت ئەی سەرو خەرامان ئەی سەرکەشی بۆستان بێ تۆ وەکوو گۆچانی چەماوەن قەدی ئەشجار بێ بەرگن و بێ بار تۆ ڕۆحی کەوا حەپسی دەروونی منی ئەی گوڵ وەک حەپسی دڵی چڵ بێ حەوسەڵەیە بولبول ئەکا شۆڕش و هاوار من ماتەم و غەمبار عەشقی جوهەلا خاسەیی ئیقبالتە ئەی بت لە فکرتە کە ئەموت عاشق بە شوعاعێکە کە پەروانە شەوی تار گەر شەمعە ئەگەر دار بێ زەوقە هەموو عاشق و بێ شەوقە ویلایەت ئەگری بە حیکایەت بۆ دیدەنی سەد خۆزگە ئەهاتیتەوە وەک پار جارێکە هەر ئەمجار بنواڕە تەئسیری فیراق و غەمی دووری نەیماوە شعووری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد دێنە سەر شەوقم عیباد شمع آسا مصرعم از نور رویش لمعه داد لمعه باشد مستراد کورتە گەر دەستم درێژە دامەنی لوتفی نیگار کافییە بۆ چاوەزار از طمع بالانشین وقتی که زیر پا فتاد کس به حال او مباد من لە ڕێگەی دۆستیدا سەر ئەنێمە جێگە پێ بۆیە ناگەم قەت بەجێ راهرو را پایی باید چست تر از بادپا یعنی هر چه باد باد غەم ئەنیسی ڕۆژ و شەومە من نەبم غەمبار ئەبێ خۆی لە خۆی بێزار ئەبێ تا کند ناشاد ما را مادرا سازیم شاد درد ما گردد تضاد فەقر و سەروەت بۆ بەشەر هەردوو گرفتاری نییە میحنەتی جاری نییە هر که را نبود تمنا بیشتر از آب و زاد واقعا آزاد زاد عاشق و تەدبیری یار و زاهید و تەزویری نار ئەم بە ئیشی ئەو چ کار نیک و بد این پیشەها اولاد را اجداد داد داد از اجداد داد بەو هەناسەی دێ لە کۆیی یارەوە وەک من ئەژیم وا ئەژی عالەم کە دیم این نفس بر هم زند تاج و سریر کیقباد مادرش گویی نزاد غەیری مەجنون عاشقی جددی نەبوو عەمدی نەبێ شێتی وەک حەمدی نەبێ نازنین او نباشد مثل لیلا در بلاد کی بود حوری نژاد ++++++++++++++++++++++