شاعیر: حەمدی کتێب: پێنج خشتەکی سەرناو: ئەی خاکی وەتەن بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت ئەی خاکی وەتەن بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت پڕ حادیسە مەحکوومی هەموو حوکمی قەزا خۆت بازیچەیی سەرپەنجەیی ئەربابی ڕیا خۆت بێ ئۆردوو بەبێ زەمزەمەیی شاه و سەرا خۆت سەد ئاه کە بوویتە هەدەفی دەرد و بەڵا خۆت ئەم کوردە ئەبێ دائیمی هەر قوڕ بەسەرا کەن هەر جارە لە گونیە ئەبێ بەرگی بەبەرا کەن وەک تەعزییە ئەلواحی ڕەش و شین بەدەرا کەن پێویستی چییە دوژمنی خۆیان بە برا کەن عالەم کە بڵێن ساحبی ئەولاد و برا خۆت گەر وا بێ تەمەددون من و وەزعییەتی وەحشەت سەد خۆزگە بە زوڵمەت ئەمە بێ حاڵی عەداڵەت دەوڵەت ئەمە بێ ڕەحمەتی سەدبارە لە نەگبەت دەرمانی نییە عاجزە لەم عیللەتە حیکمەت چ بکەم، چ بڵێم ئێستەکە مەحکوومی فەنا خۆت بێ دەرپێ ئەبینم بوونە ساحێبی دەرپێ بێ جێ هەموو دیارن بوونە ساحێبی ڕێ و جێ ئاساری نەما شوێنی کورد بوونەتە ژێر پێ فەوتاوە نەزم ون بووە من کێم و ئەتۆ کێ بێ عالیم و بێ سانیع و بێ ئەهلی وەفا خۆت وەسفت کە نەگونجاوەتە ئەفکاری چ شاعیر نەوعی نییە، ئەرزت نییە شوبهەت بە مەنازیر وەک گەوهەرە بەرد و گڵەکەت عەینی جەواهیر بێ میسلە موحەققەق چ لە باتین چ لە زاهیر بەم خەزنەیەوە مونتەزیری لوتفی گەدا خۆت کوا تاقمەکە و وەلوەلەیی دەوری کەریم خان کوا دوازدە سوارەیی بەبە مەشهوری مەریوان کوا فیرقەیی بتلیسی هەواخواهی بەدرخان کوا میللەتەکەی موتتەفیقی دەورەی تورکان بێ پیاو و بەبێ کۆمەڵ و جێما و جیا خۆت هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەکوو لاک چنگیان لە جگەرگاهی هەموو داوە بەبێ باک بێ خوێنە گوڵی زەرد و زەعیفە وەکوو خاشاک حەمدی دە بپێوە قوڕ و سنگت بکە چاک چاک بێ قەوم و وەتەن پڕ ئەسەف و دەرد و جەفا خۆت ++++++++++++++++++++++