شاعیر: حەمدی کتێب: تاک سەرناو: ئەگەر ئەو دوژمنە وەک مار لەسەر کلک ڕابوەستێ بۆم ئەگەر ئەو دوژمنە وەک مار لەسەر کلک ڕابوەستێ بۆم بە شیرینی و خۆشی وا ئەکەم تا ماوە ڕام بێ بۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە تاڤگەکەی سەری زەڵم بۆ نەڵێم نیاگارا بە تاڤگەکەی سەری زەڵم بۆ نەڵێم نیاگارا ئەمەندە بە فەیزە پررشکی کەفی گەوهەر بارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تو خودا مەنعی مەکەن هەرچی بکا حاجی فەرەج تو خودا مەنعی مەکەن هەرچی بکا حاجی فەرەج چونکە خوا فەرموویەتی «لیسَ عَلى الاع٘می حَرَج٘» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی کە چی میر و گزیری پێ ئەکرد، قەدری وەها زانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قوتابخانەی کەری داناوە دنیا قوتابخانەی کەری داناوە دنیا مەلا وا بۆتە قۆڵچی ئەم کەرانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە من شەیداترە واعیز بە حوسنی سووڕەتی قالە لە من شەیداترە واعیز بە حوسنی سووڕەتی قالە تەماشاکە لەسەر قیلێ هەزار دەفعە ئەڵێ قالە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من لە دیوانا حیکایەی سەی عەلیم قەید کردبوو من لە دیوانا حیکایەی سەی عەلیم قەید کردبوو ناوی بیسمیللام کە نووسی وەک جنۆکە دەرپەڕی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم شارە کە ئەشراف و توجاری چەلەبی بێ ئەم شارە کە ئەشراف و توجاری چەلەبی بێ وێرانە ئەبێ کاری تەواوی جەلەبی بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من لەناو ئەم کوردەدا چونکە نەزاکەتیان نییە من لەناو ئەم کوردەدا چونکە نەزاکەتیان نییە حەز ئەکەم دەنگم بنووسێ بەڵکە دەنگم دەرنەیێ ++++++++++++++++++++++