شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: چاوەکەت بۆ من لەباتی نێرگسی شەهلا بەسە چاوەکەت بۆ من لەباتی نێرگسی شەهلا بەسە سەیری ڕوخسارت لەباتی لالەیی حەمرا بەسە ڕۆیین و دانیشتن و هەستان و وەستانێکی تۆ بۆ منی بێدڵ لەجیاتی سینەمای بەغدا بەسە ڕادیۆم ناوێ کە گوێ بگرم لە دەنگی ساز و نەی لەو دەمی پڕ شەککەرەت جوێندانی بێ مەعنا بەسە چیم لە باسی لەشکری ئینگلیز و ئەڵمانی هەیە لەشکری موژگانی تۆ بۆ حەملە و دەعوا بەسە بێمە وەسفی قامەتت فیکرم ئەوەندە بەرز ئەبێ بانگ ئەکەن -تەییارەچی! - جەولانی بۆ باڵا بەسە مەتلەعی شیعرم سەریحە من کەوا شیعەی عەلیم حوببی ئالی ئەو لەباتی نیعمەتی دنیا بەسە گەه عومەر! ؟ گاهێ عەلی زێوەر سەباتێکت نییە بەسیە دووڕەنگی و ڕیایی مەسرەفی بۆیا بەسە ++++++++++++++++++++++