شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: قوربان لە تەمی ئاهی دڵی خەستە حەزەر کە قوربان! لە تەمی ئاهی دڵی خەستە حەزەر کە عیسا نەفەسی، هەستە بە لای ئێمە گوزەر کە ئەی چیهرە مەلەک حەیفە ڕەقیب بۆتە ئەنیست لەو جەننەت و فیردەوسە ئەو ئیبلیسە بەدەرکە وا جەژنە خەلایق هەموو پڕ زەوقن و شەوقن بەو خەندەیی شیرینە جیهان پڕ لە شەکەر کە جەژنانەیی من ماچی دەمی تۆیە کە بیدەی تیفلی دڵی من غەرقی حەنای خوێنە، نەزەر کە ڕەغمەن لە حەسوودانی من و دوژمنی باڵات ئەم جەژنە وەرە! ئەم غەزەلە تازە لەبەر کە ئەو دڵبەرە ڕەنگینە کە سەنگیندڵە دایم ئەی ناڵەیی ناری لە دڵی خەستە ئەسەر کە دڵ کونکونە زێوەر بە خەدەنگی موژە دایم لادە لە دڵی، ڕووحی ڕەوانی بە سوپەر کە ++++++++++++++++++++++