شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: سەبەب مەهجووریی دیداری یارە سەبەب مەهجووریی دیداری یارە دڵم پڕ خوێن و چاوم ئەشکبارە تەماشای عالەمم حەسرە لەسەر ڕووی بە دڵدا بێ خەیاڵێ ڕووی نیگارە لە حەسرەت ڕووی نیگارینی هەمیشە دەروونم پڕ لە ڕەنج و پڕ لە نارە نەسیمی گوڵشەنم بادی سەموومە بڵێ: گوڵ، بێ گوڵی ڕووت عەینی خارە مەزاقم دەردی هیجرانی ئەتۆی دی ئیتر شەککەر لەکن من زەهری مارە مەکەن لۆمەم ئەگەر سەحرانەوەردم مەکانی ئاهووان و جێ شکارە بەهاری عوشرەتم زستانە بێ تۆ بەبێ من تۆ خەزانت وەک بەهارە نەوەک هەر من گرفتاری نیگارم هەزارێکی وەکوو من ئینتیزارە عەزیزان! باعیسی هیجرانەزێوەر بەدایم سینەچاک و بێقەرارە ++++++++++++++++++++++