شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: بە دوو زولفی تەنافبازت ئەڵێن دوو بەچچەعەییارە بە دوو زولفی تەنافبازت ئەڵێن دوو بەچچەعەییارە بە دانەی خاڵەکەی سەر ڕوو ئەڵێن: هیندوویی گوڵزارە بە چاوی مەست و خوونڕێزت ئەڵێن یا بازە یا شاهین ئەڵێن: ئەو تیپی موژگانە سوپای ماچین و تاتارە بە جیلوەی قەددی مەوزوونت ئەڵێن وەک تاوسی باخی لەبەر شیرینیی نوتقت ئەڵێن لێوت شەکەربارە ++++++++++++++++++++++