شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: لە غەیرە خاڵییە مەجلیس نیگاری مەهجەبین با بێ لە غەیرە خاڵییە مەجلیس نیگاری مەهجەبین با بێ سوراحی گەردەنێ، چاوپیاڵە، یاری نازەنین با بێ لە زاهید دڵ بە ئازارم لە سەیری سۆفی بێزارم لەنێو دەیری موغانا موغبەچەی بێ دەئب و دین با بێ بە ناسۆر کەوتووە، زەخمی دڵم بەو زوڵفە موشکینە بە خەندەی لێوی شەککەرباری مەرهەم بۆ برین با بێ لە ڕێگای دیدەوە موڵکی دڵی خستۆتە ژێر حوکمی ئەمیری بەحر و بەڕ، سەرداری خووبانی زەمین با بێ خەزانی فیرقەتی هات و گوڵستان مایەوە بێ گوڵ لە سینەی بولبولی بێخانومان ناڵەی حەزین با بێ بە ئەشکی ئاڵ و زەرد و سووری من ڕەنگینە کاشانە عەجایب مێرغوزارێکە غەزالەی دەشتی چین با بێ ++++++++++++++++++++++