شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: یارێکی دڵازاردەری شۆخێکی بە کینی یارێکی دڵازاردەری شۆخێکی بە کینی ئافاتی دڵی عالەم و ئاشووبی زەمینی من تابی هوجوومی سەفی موژگانی ئەتۆم کوا؟ دایم بە کەمانی خەمی ئەبرۆ لە کەمینی تۆ هەر نەوەکوو دوزدی مەتاعی خیرەدی و هۆش سەرقافڵەیی جەردەیی بارخانەیی دینی وێنەت ئەکەم و نایکەم و دەیڵێم و دەناڵم تۆ یا پەریی بێ پەڕی یا ئاهوویی چینی مەقسوودی و مەرغووبی و مەحبووبی قولووبی شیرینی و ڕەنگینی و خەندە نمەکینی هێند خەندەیی ئابدار و لەتیفە بەتەراوەت خەوفم هەیە بتوێتەوە لێوی شەکەرینی شامی غەمی هیجر و ئەلەمم دێتە نیهایەت گەر دەربکەوێ ڕووی شەفەق و سوبحی جەبینی گەر ڕافزی و شیمە و گەر گەبر و یەهوودە هەرچی هەیە وەڵڵاهی منم تابیعی دینی موددێکە کە دوور بووم و جەفادیدە و ڕەنجوور نەتپرسی: کە کوا زێوەر و ئەشعاری مەتینی؟ ++++++++++++++++++++++