شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: مووچەم غەمە ئەمساڵ لە جەزای خزمەتی جانی مووچەم غەمە ئەمساڵ لە جەزای خزمەتی جانی مایەم دوڕی ئەشکە لە بەهای لەعلی لەبانی قومری سیفەتم نالەکونان شام و سەحەرگاه تا دوورە لە من قامەتی وەک سەروی ڕەوانی وابەستەیی یەک بوون و حەریفی شەو و ڕۆژن زولفی لە ڕوخا ڕوخ لە دڵا دڵ لە میانی کەس باعیسی قەتڵم نییە لەم عالەمە ئیللا چاوی ڕەشی، تیری موژەی، ئەبرۆیی کەمانی ڕوخسار و دوو ئەبرۆ و لەبی غونچە میسالی وەک شەمعی شەو و ماهی نەو و لەعلی یەمانی باوەڕ بکە هەرچی کە بڵێم، شەرحی فیراقت ڕەنگزەرد و نەفەسماندە وەکوو شەمعی بەیانی تەسدیقی غەمی زێوەری بێچارە کە ناکەی جارێ وەرە خۆت بگرە بە ئەحواڵی ئەزانی ++++++++++++++++++++++