شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: موژەت ئوردوویی چەنگیزخانە ئەمڕۆ موژەت ئوردوویی چەنگیزخانە ئەمڕۆ هەموو موڵکی دڵم وێرانە ئەمڕۆ لە دەست ئەو پەرچەمی وەک ماری زوححاک هەموو تیفلی دڵێ بێجانە ئەمڕۆ مەگەر گۆیا هۆلاکۆیە دوو چاوت لەگەڵ شەوقی کە پڕ فەرمانە ئەمڕۆ عورووسە یاخۆ دەقیانووسە ئەبرۆت عەدوویی ساحێبی ئیمانە ئەمڕۆ موعەللیم دەرسی نازی ڕووتی پێ وت کەوا چاوت لە ڕووت حەیرانە ئەمڕۆ عەبەس واعیز ئەکا مەنعم لە عەشقی مەگەر دێوانەیی دیوانە ئەمڕۆ لە پەی کێوانەزێوەر هەر وەکوو شێت فوغانی واسیڵی کەیوانە ئەمڕۆ ++++++++++++++++++++++