شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: دەخیلت بم وەرە ساقی (أدر كأسا وناولها) سەبارەت: نووسین: بینایی دیدە دەخیلت بم وەرە ساقی (أدر كأسا وناولها) غەم و غوسسەی دڵم کەم بوو (ولی افتاد مشکلها) ئومێدی بۆیی میشکم بوو (صبازان طره بگشاید) کەچی نەمزانی بەم دەردە (چ خون افتاد در دلها) لە بەحری عەشق و خەوفی مەوج (گردابی چنین هائل) بە هاواری دڵم ناگەن (سبک باران ساحلها) لە ئەووەڵ عەشقی خۆم هون کرد (ببد نامی کشید اخر) چلۆن پەنهان ئەبی سیڕڕێ ( کز و سازند محفلها) بڵێ بمرە ئەبێ بمرێ( گرت پیر مغان گوید) کە ڕەهبەر خۆی خەبەردارە (ز راهـ و رسم منزلها) لە هیجرانی ئەتۆ بۆ من (چه امن و عیش چون هردم) ئەجەل بانگمان ئەکا دەم دەم( که بربندید محملها) ئەگەر تۆ( زێوەر)ی عەشقی (ازو غائب مشو حافظ) کە یارت بۆ سەفەر ئەڕوا (دع الدنيا و أهملها) ++++++++++++++++++++++