شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران لەگەڵ یاری سادق لەگوێ جۆیباران! ؟ بە خەندەی نیگاری بە گریەی سەماوەر زەمین وەک سەما بێ بە بەرق و بە باران موغەننی بە پەردەی عێراقی بخوێنێ خودا نازی لێ گوم نەکا نازداران ئەسیری مەحەببەت بی، ئازادی عالەم نەناسی بەجوز جیلوەی گوڵعوزاران ئەگەر وایە بەزمت بە حەققەت بەهەشتە فیدای بێ هەزار مەجلیسی بادەخۆران ئەوا بوویتە سوڵتانی ئێران و تووران چلۆن دێتەوە شەوقی جاران و یاران بەسی بێ خەیاڵاتی بێهوودە زێوەر وەکوو شێت مەگەر بگری ڕێی کۆهساران ++++++++++++++++++++++