شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: لە عەشقی دوختەری ڕەز هەر لە کێوان لە عەشقی دوختەری ڕەز هەر لە کێوان بەجارێ بوومە شەیدای باخی مێوان مەیی وەک لالەیی نوعمان حەڵاڵە بە فتوای من بەیادی لەعلی لێوان لە خەو هەستا بە زولفی ڕووی پۆشی بەیانی کرد بە شەو عوششاقی شێوان دڵی بێچارە وەک کۆتر هەڵ ئەفڕێ لە ترسی چنگی چاوبازی مەریوان ڕەقیب بای دایەوە بۆ فیتنەبازی خوا بیخاتە بەر بای دەستی دێوان ++++++++++++++++++++++