شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: وا مەستی مەیی غەمزەیی خوونڕێزی نیگارم وا مەستی مەیی غەمزەیی خوونڕێزی نیگارم تا ماوە جیهان باقییە مەستیی و خومارم وامیق بە خەیاڵاتی سەری توڕڕەیی عەزرا وەک من نەبوو سەودازەدەیی پەرچەمی یارم حەسرەتزەدەیی حوسنی ئەیازی بە نیگاهێ سەد غەزنەوی ناگاتە مەقامی دڵی زارم گیرۆدەیی نەمروودمیزاجێکە دڵی من بێ بتشکەنی داخڵی ناو کوورەیی نارم غەم عەینی تەمی کۆهی دەماوەندە لەسەر دڵ ئەمما بە سوروشکم وەکوو ئەڵوەندە کەنارم مەقسوودی دڵم وەسفی بینای میهر و وەفایە بێ میهر و وەفا زەحمەتە ئارام و قەرارم وا تێ مەگە زێوەر کە بەبێ ڕوویی تۆ شادە بێ تۆ شەوە ڕۆژم، بە خودا ناڵەیە کارم ++++++++++++++++++++++