شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: ئەی نەفسی دەنی هەر وەکوو فیرعەونی لە کیبرا ئەی نەفسی دەنی هەر وەکوو فیرعەونی لە کیبرا ئەم حەشمەت و مەغروورییە تا کەی لە هەموو لا بۆ غەرق و هیلاکەت لە شەتی ئەشک دەمادەم پەیدا بووە وا ساحیبی حوسن و یەدی بەیزا بۆ میللەتی مووسایی ئەڵێ: موعجیزە ڕوومە خۆی بەچچەیەهودێکە عەدووی موسلیم و تەرسا بازاڕی هەموو گرتووە وەک یۆسفی سانی لافی ئەوەیە زیندە بکا دینی یەهوودا بەززازە، بەنازە، چ عەجەب سیحرتیرازە بۆ موشتەری ئەنوێنێ ڕوخی زوهرەیی زەهرا ئەی حەییەکە، بەدبەختەکە، بێ دینەکە کافر! سوێندت دەدەم ئەمجارە بە ئەلها و بە مووسا تۆو عەشقی شوعەیبی نەبی و حورمەتی ئیسحاق بۆ خاتری ئوفتادەیی دەربانی کڵێسا گوێ مەگرە لە ئەقوالی ڕەقیبی وەکوو هامان ئیزهاری مەکە فیتنە و سابیت مەکە دەعوا ئایین و وەفا قاعیدەیی میهر و نەوازش بنوێنە لەگەڵ عاشقی دڵخەستەیی شەیدا دەم، بەستەیە یا فوندوقە چاوت وەکوو بادام ڕوو لالەیی نێو جەننەتە، قەد سەرووی دلارا زولفت چییە، ڕەشماری دەسی ساحیری میسرە چیهرەت چییە خەزنەی زەڕی قاڕوونە لە دنیا سەرخۆش بووە زێوەر بە مەیی ناز و مەحەببەت لەو لەعلی لەبە، بۆ مەزە چەند بۆسە، بڵێ: ها ++++++++++++++++++++++