شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: قەد گوڵ و ڕوو گوڵ و دەرمانی گوڵە قەد گوڵ و ڕوو گوڵ و دەرمانی گوڵە ڕاستە ئەمڕۆ گوڵە خەرمانی گوڵە تا بە تای زولفی کە شێواوە بە ڕوو سونبوڵستانی گوڵستانی گوڵە ڕۆژ بەدەرناکەوێ تا سوبحی عیزار هەڵنەیێ شەو کە لە گریانی گوڵە بۆ دڵی شیفتە بۆچی بگریم؟ بەستەیی چاو و زەنەخدانی گوڵە زولفی تورکانە لەسەر عاریزی یار ئەوە چەتری سەری سوڵتانی گوڵە ڕوو بە میحرابی برۆ پەرچەمی خاو کافری تازەموسوڵمانی گوڵە عەتری خەندەی گوڵی باغانە کە دێ، یا هەناسەی دەمی خەندانی گوڵە؟ غولغولەی شۆری وەفایی کە دەڵێی بولبولی گۆشەیی بوستانی گوڵە ++++++++++++++++++++++