شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی ئەی بە هەر چاوی دڵی عاشق دڵارایێکی دی بۆ خیتابێکی شەو و ڕۆژ ئەو دڵەی سووتاوی من تووری ڕۆحم تالیبی دیداری مووسایێکی دی چونکە ئاوێنەی جەماڵی شاهی خووبانە دڵم دیتە ئاه و ناڵە هەر دی ڕوویی زیبایێکی دی غارەتی هۆشم دەکا هەردەم پەرێکی شۆخ و شەنگ بۆیە وا هەردەم لە دڵما شۆر و غەوغایێکی دی هیجری تۆ ڕۆحان دەکێشێ، وەسڵی تۆ ڕۆحان دەدا ئەی فیدای زولف و ڕوخت بم! تۆ مەسیحایێکی دی من بە چاو و گەردنی تۆ تەشنە و خوێنین دڵم ئاوری من دانامرێنێ جام و مینایێکی دی قیبلەگاهی عاریفان کەس وەک عوبەیدیللا نەبوو عالمێکی وا دەبێ بۆ غەوسی بەغدایێکی دی؟ هەر لە تەقدیری وەفایی بوو شەوی دی مەیفرۆش حەیفە بۆ تۆ هەر دەمە دەیر و کلیسایێکی دی ++++++++++++++++++++++