شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: سوڵتانی هەموو سەروقەدان ماهی حەساری سوڵتانی هەموو سەروقەدان ماهی حەساری چاوی کە غەزاڵن دەگرن شێری شکاری بۆ هەتکی ڕیازی چەمەن و بادی بەهاری زولفی کە هەوا خستیە سەر غونچەیی زاری هەر لەحزە لە خەندێکی گوڵ و نافە دەباری گوڵ هاتە دەرێ لافی لە حوسنی بوتی ما دا لەرزی قەدی بەرزی لە ڕقان زولفی کە بادا عەترێکی لە دەم پەرچەم و ئەگریجە بە با دا چین و خوتەن و هیندی بە شاباشی سەبا دا یەکسەر هەموو عالەم کە بووە میشکی تەتاری لەعل و شەکەر و زاری کە وەک فیکری دەقیقە شوبهەی نییە ئەو مەرکەزە پەڕگاری عەقیقە ئەو سەبزە لەسەر ئەو لەبە وەک ڕاحی ڕەحیقە هەر جەوهەرە، جەوهەر خەتە، خەت موشکی عەبیقە یاقووتی گوڵم نەقشە لەگەڵ خەتتی غوباری بۆ هەتکی ڕیازی خوتەن و کانی بەدەخشان وەک لەشکری هیند و حەبەشن، گەرمی تەماشان تێکەڵ بوون زەڕڕە و خورشیدی درەخشان یا زولفییە بێ شانە لەسەر شانی پەرێشان وا دێن و دەچن هەردوو لەسەر زار و عیزاری پەرچەم حەبەشی زادە، فەڕەنگی بوتی زیبام سەرحەڵقەیی شۆخانی پەری چێهرە گوڵئەندام پێم کوت: چییە ئەم نوقتە لەنێو دوو لەب و یەک جام؟ فەرمووی ئەوە نوکتێکە بە دوو لێوی شەکەرخام تا ماچی نەکەی ناگەیە سەر حیکمەتی باری بادی سەحەری هات و دڵ و ڕووحی مەنی دا عەتری گوڵ و گوڵزاری خەتا و خوتەنی دا یان دەستی لە دوگمەی وەرەقی پیرەهەنی دا یەکسەر هەموو عالەم گوڵی جەننەت شکەنی دا باغی سەمەن و یاسەمەن و سێو و هەناری فەرموویە وەفایی کە دەبێ ئەهلی نەزەر بێ عاشق ئەوەتا هەمدەمی ئەنفاسی سەحەر بێ سێڵاوی سروشکی هەموو خوێناوی جگەر بێ بۆ تەوفی ڕیازی حەرەمی قیبلە لەبەر بێ ئەو سەعیە سەفای عومرە ئەگەر عاشقی یاری دەم غونچەیی نەشکوفتەیی گوڵزاری جەماڵە ئەبرۆ چییە میحرابی دوعای نێرگسی کاڵە قەدنارەوەنی نەوڕەسی باخی خەت و خاڵە نێرگس بە ڕوانین خەتەراتی سەر و ماڵە یەکسەر هەموو عالەم کە بووە میشکی تەتاری من عاشقی ڕووتم وەکوو پەروانە وەفایی بیماری نیگاهم بە غەزالانی خەتایی تۆ بی و سەری خۆت ئەی گوڵی سەرپەنجە حەنایی چیت دیوە خەتا مەمخەرە زیندانی جودایی بنوێنە ویسالت کە لەسەر وەعدەیی پاری ++++++++++++++++++++++