شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا ئیشارێکە لە نووری شەوچرادا سجوودی بردە ئەبرۆت ڕۆژ لە سەر ڕوو شەوی دوێنێ کە تۆ زولفت وەلادا ئەمن چاوم لە ڕۆژ وا پڕ لە خوێن بوو کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلا دا شەو و ڕۆژ هەر لە فیکری زاری تۆ دام بە هیچێ عومری شیرینم بە با دا ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ کە من شا بم لە بن باڵی هومادا مورادی ڕۆحمە بۆیە وەفایی! بە دڵ ماچێ لە غونچەی لێوی نادا ++++++++++++++++++++++