شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: دڵم پڕ خوێن و خوێنبارە بە غەمزەی نازی چاومەستان دڵم پڕ خوێن و خوێنبارە بە غەمزەی نازی چاومەستان هەتا نەمرم ڕەها نابم لە مەکر و سیحری چاوبەستان ئەتۆ سەروێکی نازداری ئەتۆ شۆخێکی گوڵزاری بە دڵ وا چاکە بتگێڕم لەسەر چاوان لەسەر دەستان ++++++++++++++++++++++