شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: قەومینە وەرن لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە قەومینە وەرن، لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە دیققەت لە ئەساسی هونەری ئەهلی زەمانە هەر نوکتە لە بۆ ئێوە، کەوا بێتە بەیانۆ شەرحێکی لەتیفە، بە پڕ و پووچی مەزانە ئەسنافی بەنی نەوعی بەشەر سەیری لە هەر لا ئاساری زەکا و عەمەل و عیلمی بەیانە سینفێکی بە تەییارەوە مەربووتە خەیاڵی دایم لە هەوار و لە فەلەک کەسبی گەڕانە! سینفێکی بە تەل مایلە، سینفێ بە مەعادین سینفێکی لە بۆ تۆپ و تفەنگ فیکری ڕەوانە ئەم نوکتەیە سەربەستە نەبێ چاکە بە کوردی هەر کوردە کە وا غافڵ و بێ -- نەزانە هەر کوردە لە هەر دەوڵەت و هەر بەگلگ و هەرجێ پەیوەستە بەبێ ---- ویردی زەمانە هەر یەک بە سەر و سوورەت و هەیئەت وەکوو شێرە ئەمما لە هونەر خاڵی و لایەق بە نەمانە! یا مەدح و سەنای پینەچی و دۆم و خەڕاتە! یا باسی گەز و شایەن و تەعریفی قەپانە یا سرتە لە سمت و کەفەلی لووسی هەتیوە! یا بەحسی خەت و خاڵ و سەر و زوڵفی ژنانە! ئیسمێ کە نەبێ جیسمی بە زەرفی دوڕ و دانە! وەک سواڵەت و وەک کاشییە کۆنی هەمەدانە قەومینە بەسە غەفڵەت و بەدبەختی هەتا کەی؟ زۆر حەیفە لەگەڵ قەسری ئیرەم بەحسی کولانە! بێدار و تەلەب کاری جیهان پاکی ئەزانێ! سوعبەت نییە دڵسۆزییە ئەم مەوعیزەمانە ++++++++++++++++++++++