شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە؟ تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێ غەم دەسکەوێ سا شەمامەی خاوی بڵ، یا کوولەکەی نەخشین چییە؟ موعجیزەی مووسا کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا؟ هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکر ئەفکەنی گورگین چییە؟ نەقشی مانی دەر کەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ حوسنی یووسف جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە؟ گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە؟ پیرم و ئوفتادەم و بێ تاقەت و فیکر و خەیاڵ! وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە؟ ناریا بەس لێدە لافی دانش و عەقڵ و شعوور لافی پووچی بێ مەزە و بێ تام و بێ تەحسین چییە؟ ++++++++++++++++++++++