شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: هەر بلوکێکی عەجەم حاکمی مەم ژاکنە بێ هەر بلوکێکی عەجەم، حاکمی مەم ژاکنە بێ موختەسەر پەروەرشی ڕۆحی بە ئاوی سنە بێ نایبی: «باوە بڵانێ مەکە من خوەم ئەکەفم» مونشی باشی: «شەکەتم»، نازری: «مەمتۆقنە بێ!» جەمعی سەرکاری تفەنگداری لەبۆ ڕۆژی مەساف تیر و قەڵغانی هەموو سمت و سەری هۆجەنە بێ سەفی پێش خزمەتی ئەبرۆ بە خەنە و وسمە کشاو دەست و پێی مەن تەبەع و نۆکەری غەرقی خەنە بێ نامەوێ لەززەتی ئەو خاکە، جەهەننەم لە سەفای دەی دووسەد مەرتەبە گووی مام خلە لەو مەسکەنە بێ ++++++++++++++++++++++