شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: غەزەل گەر لەتیف و تەڕ و تازە بێ غەزەل گەر لەتیف و تەڕ و تازە بێ دەبێ تان و پۆی مووی بەری خازە بێ بڕۆ سالە - - تەقەللا بدە بە دەست بگرە تۆ خاتە یا خازە بێ! لە پێچاڵە کۆنی ئەوانا مەکۆ سەرەوسەر کە، ئەمما بە ئەندازە بێ لە ڕەشماڵیانا خەیانەت نەکەی! نەوەک دەم شڕ و دەنگی ئاوازە بێ بە نیوگەز بەری تەجرەبەی لازمە نە زۆر و نە کەم وەک بەری شازەبێ بەری بێ بەپانی لە بۆ خەو بە شەو بە کاری قوتە و بۆرەوو بازە بێ قەوی بێ لە سفتی تەماشا مەکە بەر و پشتی وەک تەختە دەروازە بێ مەتاعی وەها چاکە لەم عەسرەدا نە شیعری بە مەعنا و تەڕ و تازە بێ ++++++++++++++++++++++