شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: برا قەت نابێ ئەم کارە وەها بێ برا قەت نابێ ئەم کارە وەها بێ سەلیقەی شێخ و میر و جوو نەمابێ بە سێ کەس مامەڵەی یەک پیرەگا بێ ئەویش کلکی لە سێ لاوە شکابێ ئەگەر سەودای عەسایە فەرموو یا شێخ بە بیری خۆت بە چەن چاکە کرابێ ئەگەر سەودای کل و کلتوور و جامە بڵێم من مامەڵەی بێ نووتە با بێ بە قەولی ناقلی ئەم گفتوگۆیە وەها دیارە کە ئاغا تیا شکابێ بە گونیا گا دەناسێ جوولەکەی سەگ درۆ ناکا ئەگەر مالوومی گابێ ++++++++++++++++++++++