شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا فیکر و خەیاڵی قەندی بەیاناتی تۆ ئەکا بۆ ئیتیحادی ئیسم و دەوڵەتی جیسمت لەنێوی دڵ جەیحوونی دیدە عارز و ڕوو شوستوشۆ ئەکا نووکی موژەم لە مەعدەنی مەعمووری چاوەکەم بۆ تۆیە دیدە لەعل و گوهەر، گرد و کۆ ئەکا ڕۆحم بە یادی ڕۆژی ویسالت بە هەر شەوێ سەیری قسوری دایرەکەی هەشت و نۆ ئەکا وەک عەندەلیبی باخی ئیرەم دڵ بە هەر وەرەق خونچەی کەلامی باغی لەبت جستوجۆ ئەکا شەق بوو مەمی بە دامەنی مەمدووح و عەکسی «دوو» خەتمە لە ناوی یاوەری من گفتوگۆ ئەکا ناری لە شەوقی لەبی تۆیە لەم دەمە شۆخی بە قەند و یاری بە تۆزی گەزۆ ئەکا ++++++++++++++++++++++