شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: باڵی هوما سێبەری زوڵفی پەرێشانی ژن باڵی هوما، سێبەری زوڵفی پەرێشانی ژن نافەیی میشکی خەتا: پەرچەمی ئەفشانی ژن کەعبەیی ئەربابی دین، قیبلەیی خەڵوەت نشین شەمعی شەریعەت کوژێن، ڕوومەتی ڕەخشانی ژن بایسی توولی حەیات، عیللەتی فەوت و مەمات خەندە بە ڕووی نازەوە، ڕوومەتی ڕەخشانی ژن باغی دڵ و کانی دڵ: گوڵشەنی ڕوخسارییە گەنجی فەرەح بەخشی دڵ، لەعلی بەدەخشانی ژن ئایەتی میهر و وەفا، سوورەتی سیدق و سەفا مەرهەمی دەرد و جەفا، غونچەیی خەندانی ژن مەرکەزی عەیش و نەشات، زەمزەمی عالی سیفات چەشمەیی ئاوی حەیات، چاهی زەنەخدانی ژن مەئمەنی ئەمن و ئەمان، مەلجەئی شێری ژیان چەتری سەری عاریفان، سێبەری دەربانی ژن ئەم غەزەلی نارییە عیللەتی ناچارییە ترسە لە بێ نانی و مەخسەرە پێدانی ژن ++++++++++++++++++++++