شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات بوو بە شیوەن شادمانی، ڕۆحی من ڕۆژی مەمات بۆ وەفاتم، گەر وەفایێ کا بە هاتن، یەک نەفەس لازمە دەستەودۆعا بم، تا ئەبەد من بۆ وەفات کافری زوڵفت بە ئاهم، کەی لە موڵکی ڕۆمی ڕووت دەردەچێ تا کۆمەکی بێ لەشکری خاڵی سیات دەوڵەتی حوزنی من و خەرمانی حوسنی تۆ عەجەب کەس نەبوو جارێ لە هەر دوو پێ بگا ڕەسمی زەکات بێ شوعاعی شەمسی ڕوخسارت لە بۆ کێ حەل دەبێ هەندەسەی خاڵی سەحیفەی عاریزی حیکمەت نومات کەی بە ئوممێدی حەیاتم، دوور لە شەهدی لێوی تۆ زوڵمەتی زوڵفت کە دەورەی دا لە سەر چەشمەی حەیات فەوجی تورکانت عەجەب چالاکە بۆ تەسخیری دڵ شۆرەتی ئافاقە ئارێ، زەمزەمەی فەتحی سوپات گەر شکستی دا بە شەککەر لێوی ئاڵ و گەردنت بێ ڕەواجی دا بە شووشەی شەربەت و شووشەی نەبات وا غوبار ئەنگێزە بۆ ئامانجی دڵ تیری موژەت ئافتابی ڕوومەتی پۆشیوە، گەردی تووتیات ماهی ڕوخسارت کە جیلوەی دا لە شامی پەرچەما ڕۆژ بە ڕووزەردی لە مەشریقدا بەرەو مەغریب هەڵات خاڵی دانەی بولبولی دڵ، زوڵفی خاوی داوییە کەی دەبی ناری لە داوی خاوی مورغی دڵ نەجات ++++++++++++++++++++++