شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا بەتەنها هەر ئەمن ماوم لە جێدا لەبەر دنیا نەما یادی قیامەت خودا چی بکەم لەمێدا، یا لەوێدا قەزا ڕۆژێ شکستیدا بە مەردان کە بەیداغی جیهانگیری بە «مێ» دا کە مەنزڵ عاریەت بێ عارە مەیلی خەراری خاری خواری وا لە ڕێدا بە هەر کەس تا نەدا نەقدی هەم و غەم بە کەس موشکیل، عەزیزم! درهەمێ دا کەسێ دەرچوو، لە داوی مەکری دنیا کە مەردانە تەڵاقی سێ بە سێ دا تەماشا کەن لە سفرە و خوانی گەردوون هەتا سەر نیعمەتی شادی بە کێ دا! بە سوورەت ڕێ و زێ گەرچی یەکێکن بە ڕێ گەردی سەفەر زیبی بە زێدا بەڵێ تەقسیمی ئوستادی ئەزەل بوو بە دۆڵاشی خەلە و ئاوی بە نێ دا سەفەر مەولامە تا ماوم لەمەو لا کە کەوش و گۆرەوی و تۆزی بە پێ دا بە میزانی شەریعەت سەعبە ناری مودارا کەی لە بەینی دوو هەوێدا ++++++++++++++++++++++