شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: ده‌وڵه‌مه‌ندی ساحێب پاره سەبارەت: دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٦و١٠٧. - کێش: مفاعلن فعلاتن - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی خه‌به‌ر چوو بۆ میره سووره قوربان شێخ ساڵح مه‌غدووره خۆشی خۆشیی پێکه‌وت، وتی: (ئاگره سووره له‌خۆم دووره) که‌سی فه‌قیری بێ‌چاره گه‌ر عه‌یبی هه‌بێ دیاره ده‌وڵه‌مه‌ندی ساحێب پاره سه‌د عه‌یبی هه‌بێ مه‌ستووره ئاگر ئه‌گه‌ر له ماڵی چێ ده‌ڵێن ئاگر نییه، نووره ته‌نووره‌یلێ، ته‌مووره‌یلێ شاپڵیته‌یلێ، ده‌رقوونه‌یلێ قسه‌ی جووله‌که‌ی مه‌شهووره ++++++++++++++++++++++