شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: که‌ڵه‌شێرێکی کرماشانی سەبارەت: کێش: فاعلاتن فعلاتن فعلاتن فع لن - دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١١٩و١٢٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی که‌ڵه‌شێرێ به 'ڕه‌زا' لازمه، کرماشانی ئه‌ژده‌ها سه‌وڵه‌ت، ده‌م گه‌رم و دڕ و شه‌ڕڕانی که‌ڵه‌شێرێ که‌ قه‌پی گرت له بناگوێی که‌ڵه‌شێر پڕ به‌ده‌م بیپچڕێ وه‌ک سه‌گی هه‌ورامانی که‌ڵه‌شێرێ که‌ ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف ڕای ڕفێنێ به شه‌قێ میسلی که‌ری تاڵانی بۆ حه‌واڵه‌ی دوبوری ئه‌و که‌سه خۆم ئه‌یزانم دوو گونی پێوه هه‌بێ وه‌ک دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی به درێژی وه‌کوو مه‌ولان به‌گه‌که‌ی میری به‌یات به جه‌سامه‌ت وه‌کوو کوێخا زله‌که‌ی بیبانی جنسی خۆی جووته مریشکێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ نه‌کوو سوێی بێته‌وه بێچاره له‌به‌ر بێ گانی ئه‌ی نه‌قیب زاده، بنێره که‌ڵه‌شێرێکی وه‌ها بۆ 'ڕه‌زا'که‌ی سه‌گه‌که‌ی قاپییه‌که‌ی گه‌یلانی ++++++++++++++++++++++